داوا دەکرێت "پڕۆژەی هونەرمەندان سیتی" جێبەجێ بکرێت

“با چیتر بە خێر و سواڵکردن یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هونەرمەندان دابین نەکرێت”

964+

فەرهاد حەسەن

لە هەرێمی کوردستان چەند حاڵەتێکی کڕین و دابینکردنی خانوو یاخود یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هونەرمەندان بە تایبەتیش ئەو هونەرمەندانەی کۆچی دوایی دەکەن بووەتە جێگەی رەخنە و گلەیی زۆرێک لە هونەرمەندان داوادەکرێت لەجیاتی ئەوەی بە خێرو سواڵکردن ئەم کارە بۆ هونەرمەندان دەکرێت، با “پڕۆژەی هونەرمەندان سیتی” جێبەجێ بکرێت، کە زۆربەی هونەرمەندان سوودی لێوەردەگرن.

پڕۆژەکە، لەلایەن کەمپینی هونەرمەندان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 900 ئەندام پێکدێین لەسەرتاسەری کوردستان، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە گەڵاڵە کراوە، ئامانجیش لێی کۆکردنەوەی هونەرمەندانی کوردستانە لەشۆێنیکی تایبەتی  نیشتەجێبوون بە ناوی خۆیانەوە.

پشتیوان عەبدوڵڵا  ئەحمەد، سەرۆکی کەمپینەکەی هونەرمەندان بە 964ـى وت، ئەو حاڵەتانەی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هونەرمەندان بەتایبەتیش لە دوای ئەوەی کە کۆچی دوایی دەکەن بەلای ئەوانەوە کارێکی نەگونجاوە بۆ ئەم هونەرمەندانە، چونکە گرنگە هونەرمەند تا لە ژیاندایە، یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ دابین بکرێت نەک لەدوای مردنی.

دەڵێت “ماوەی سێ ساڵە ئەم پڕۆژەیەمان گەڵاڵە کردووە بەڵام چاوەڕیی ئەوەین کە سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر بدات و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت”.

پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە بۆ هونەرمەندان ، تیایدا سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان تەنانەت عێراقیش لێی سوودمەند و هەموو جۆرە پێداویستیەکی هونەریش لەم کۆمەڵگە هونەرییە دابیندەکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ کۆمپانیایەک و وەبەرهێنەرێکی بەتوانای خۆماڵی  قسەیان کردووە و ئەوانیش ئامادەیی تەواویان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لەسەر زەوی تایبەتی خۆی کە هیچ کێشەیەکی یاسایی نیە و بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون شیاوە و ئامادەیە.

باس لەوەدەکات، پڕۆژەکە لەلایەن پاڕێزگای هەولێر و دەستەی وەبەرهەمهێنانیش پێشوازی باشی لێکراوە و پشتگیری سەندیکای هونەرمەندانی هەیە و ئەوە ماوە دوای رەزامەندی سەرۆکی حکومەت لەلایەن دەستەی وەبەرهەمهێنان مۆڵەتی پێبدڕێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.

زاخۆ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری زیندانی سیاسی و شەه...

زاخۆ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری زیندانی سیاسی و شەهیدان دروستدەکات

لە سلێمانی رێکارەکانی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون خێ...

لە سلێمانی رێکارەکانی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون خێرا دەکرێت

دواى کەمئەندامان، کورتە باڵاکان یەکەی نیشتەجێبوون دەک...

دواى کەمئەندامان، کورتە باڵاکان یەکەی نیشتەجێبوون دەکڕن