جامی عێراق…هه‌ولێر گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و نه‌ورۆز و زاخۆ دۆڕان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ پاڵه‌وانیه‌تى جامی عێراق بۆ تۆپی پێ و له‌ قۆناغی 32دا، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا له‌ یانه‌ی سه‌ماوه‌ی برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی 16.

یارییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ یاریگای سه‌ماوه‌ كرا و له‌ كاتی ئاساییدا به‌ 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، دواتر هه‌ردوو تیپ روویان كرده‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان و یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 6-5 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و گه‌یشته‌ قۆناغی 16.

هه‌ر له‌ جامی عێراقدا و له‌ قۆناغی 32، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یاریگای فرانسۆ هه‌ریری به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فتی میسان به‌ 1-2 گۆڵ دۆڕا و ماڵئاوایی كرد.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ی زاخۆ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا شكستی هێنا و به‌ 0-1 گۆڵ به‌ یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا و ئه‌ویش ماڵئاوایی كرد.

ئه‌نجامه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
شه‌رگات 2-1 گازی باكوور
نه‌جه‌ف 2-4 ئه‌مانه‌ی به‌غدا “به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان”
نه‌فتی به‌سڕه‌ 1-0 عه‌فه‌ك
مه‌سافی 1-0 نه‌فت

بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ش یاریی نێوان شوڕته‌ و مه‌سافی جنووب به‌ڕێوه‌بچێت.