"با لەم قۆناغەدا هاودەنگ و هاوهەڵوێست بین"

کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتنەسەر شەقام

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان، بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و هاوڵاتیانی قەزای رزگاری لە گەرمیان گردبوونەوە و داوا دەکەن، لەم قۆناغەدا کورد هاودەنگ و هاوهەڵوێست بێت.

بەختیار رەئوف بە 964ـی وت، “ئێمە وەکوو کەسوکاری ئەنفالکراوان زیاتر لە هەموو کەسێک هەست بەو ئازارە دەکەین کە لەئێستادا گەلەکەمان و خوشک و برایانمان لە رۆژئاوا جینۆساید دەکرێن”.

وتیشی، “داوا لە هەر کوردێکی بەشەرف دەکەین، لەسەر ئەو رووداوانە بێتەدەنگ و ناڕەزایەتی دەرببڕێت بۆ ئەوەی دەنگمان بگاتە وڵاتانی زلهێز”.

گەرمیان ئیبراهیم یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “هاتووین ناڕەزایەتی دژ بەو تاوانکارییە و جینۆسایدە دەرببڕین کە بەرامبەر دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب ئەنجام دەدرێت”.

بەپێویستیشی زانی، هەموو جارێک وەک ئەمجارە کورد، یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی خۆی بپارێزێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا ...

خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت