کەمێک لەمەوبەر بۆردومانکرا

پارێزگارى سلێمانى بۆ هاوڵاتیان: سەردانى شوێنى بۆردومانەکە مەکەن

وریا فەتاح

دواى بۆردوومانکردنى گردى یوئێن لە شارى سلێمانى، پارێزگارى سلێمانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە سەردانى شوێنى بۆردوومانەکە نەکەن.

لە پەیامەکەى پارێزگاردا هاتووە،”داوا لە هاووڵاتی بەڕێزی شاری سلێمانی دەکەین؛ لە پێناوی پارێزراویی و سەلامەتی خۆیان و، رێگەنەگرتن لە تیمە فریاگوزاریی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان نەکەن و، بەدەرەوە نەبن و، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێش کاتژمێر 1:30 خولەکى ئەمشەو، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە سلێمانى بیسترا و چەند شایەدحاڵێک لە سلێمانییەوە بە 964یان وت،”لە کردەکەى یوئێن”دراوە.

گردى ریعایە یان گردەکەى یوئێن، دەکەوێتە گەڕەکى بەرانان و لە سەنتەرى شارى سلێمانییە، بە دیاریکراوى لە نێوان شەقامى سەهۆڵەکە و هۆتێل شارى جوانە.