"لە ئامادەباشیداین"

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، دۆخی کارەبا لە کوردستان ئاسایی بووەتەوە و تیمەکانیشیان لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دوای ئەو شەپۆلە رەشەبا و باران و بەفرەی شەوی رابردوو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتەوە و بووەهۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، هاوڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە و تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە”.

وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامییان، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکاتەوە، لەگەڵ روودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی باران و رەشەباوە کارەبا بڕاوە

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی باران و رەشەباوە کارەبا بڕاوە