"چوونەسەر گۆری شەهید ئەحمەد"
سۆران ئەردەڵانی؛ دوو خۆبەخش لە رۆژئاوا ماون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ژمارەیەک لە خۆبەخشەکانی شەڕی رۆژئاوای کوردستان سەردانی گۆڕی شەهید ئەحمەدیان کرد لە گۆرستانی رەحیماوەی کەرکوک، وەک یەکێک لە خۆبەخشەکان باسی دەکات، دووان لەوان بۆ تۆڵەی شەهید ئەحمەد لوێ ماونەتەوە.
سۆران ئەردەڵانی هاوسەفەری شەهید ئەحمەدە و یەکێکە لە خۆبەخشەکان ئەو بە 964ـی وت، دەمەو ئێوارەوە بوو لە ناو سەنگەردابووم، بێستونی حاجی کەریم لەگەڵ کاکە ئامەد کە لە ئێستادا هەردووکیان لە رۆژئاوا ماونەتەوە بۆ تۆڵە کردنەوە، پەیوەندیان پێوەکردم بە گریانەوە پێیان وتم کە کاک ئەحمەد شەهید بووە.
وەک باسی دەکات،، هەر ئەو ئێوارەیە هەڤاڵەکانی سەنگەر کە بینیان دڵم پڕە دەستیانکردووە بە گۆرانی و وتیانە لای ئێمە شەهید نابێت فرمێسکی بۆ بڕێژرێت، کاتێک فرمێسکت رشت مۆڕاڵ و جەستەت لە ناو دەچێت.
بەرزان حەمە کەریم هاوسەفەری شەهید ئەحمەدە ئەو بە 964ـی وت، ئێمە چەند کاروانێک بووین و کە بەچەند قۆناغێک رۆیشتین و هەر قۆناغێک نزیکەی 50 کەس دەبووین، بەڵام تۆ لەهەرشوێنێک بیت هاونیشتیمانی منە، ئێمە توانامان بەخشی بە رۆژئاوا بەڵام شەهید ئەحمەد خوێنی خۆی بەخشی.
ئەحمەد هێمن، گەنجێکی دانیشتووی شاری کەرکوک بوو پاش هێرشی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا چووە رۆژئاوا بە خۆبەخشی و تێکەڵ بە خەڵک خۆبەخش بوو، بۆ پاراستنی ناوچە کوردییەکان، رۆژی 27.1.2026 لە سنووری حەسەکە شەهید بوو.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا