ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر

دەستى بەسەرداگیرا؛ سەرکێشى و سەرپێچى کرد


وریا فەتاح

هاتوچۆى هەولێر، دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلێکى راگەیاند کە لەیەکێک لە شەقامەکانى شارەکە، سەرکێشى و سەرپێچى کردووە.

بەپێى ئەو ڤیدیۆیەى هاتوچۆى هەولێر بڵاوى کردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە یەکێک لە شەقامەکانى شارى هەولێر، بە خێراییەکى زۆرەوە بەسەر فسفۆڕەکانى ناوەڕستى شەقامەکەدا دەڕوات.

ئەم کارەى شۆفێرەکە کردویەتى، سەرکێشى و سەرپێچییە، بۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى شارەکەوە، دەستى بەسەرداگیراوە.