بریندارانى حەلەب
ژن و منداڵى تێدایە
حەلەب؛ 13کەس گیانیان لەخشیوە و 64ـى دیکەش بریندارن
964+
وریا فەتاح
بۆردوومانى گروپە چەکدارەکانی سەر بە “حکومەتی کاتی” کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، کۆمەڵکوژییەکی لە گەڕەکە گەمارۆدراوەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب خوڵقاندووە، بەپێی نوێترین ئامارەکان، ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە 77 کەس، کە لە نێوانیاندا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 64 کەسی دیکەش بریندارن.
لە نوێترین پەرەسەندندا، خەدیجە عەلووشی تەمەن 47 ساڵ کە بە سەختی بریندار بوو، گیانی بەخشى، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان بەخشیوەە گەیشتە 13 کەس، کە لە نێویاندا منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ بە ناوی “شام دەلۆ” و پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ بە ناوی “سەبری مەحموود” هەن، هەروەها تەرمی ژنێکیش دۆزراوەتەوە کە تا ئێستا ناسنامەکەی دیار نییە.
بەپێى ئاژانسى هەواڵى هاوار، ئاماری بریندارەکان گەیشتووەتە 64 کەس و نیشانەی بێباکی بۆردوومانەکانە بەرامبەر مەدەنییەکان، چونکە لە نێو بریندارەکاندا منداڵێکی تەمەن 2 ساڵ بە ناوی “ئیڤان عەبدۆ” و دایکێکى تەمەن 85 ساڵ بە ناوی “دیمە حوسێن” و پیاوێکی تەمەن 82 ساڵ بە ناوی “محەمەد حەبیب” دەبینرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخى تەندروستى ژمارەیەک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.