100% راستە
باوكی ئاڤێستا: پشكنینی DNA كچەكەم گەڕایەوە
964+
ئاكام غەفور
سەید یوسف باوكی ئاڤێستا، ئەو كچە مامۆستایەی لە ئاوی رووباری تەنگاتوور لە دەڤەری مێرگەسوور خنكا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە 964ی راگەیاند، پشكنینی DNAی كچەی گەڕایەوە و ئەنجامەكەی دروستە.
سەیدیوسف ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.1.2026 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ 964، پشتڕاستیكردەوە كە پشكنینی كچەكەی گەڕاوەتەوە و دڵنیایی 100% درا كە ئەوەی دۆزرایەوە كچەكەی خۆیەتی.
وتیشی، من هەر زوو دەمزانی ئەوەی دۆزیمانەوە ئاڤێستایە، بۆیەش یەكسەر ناشتمان، بەڵام بۆ بابەتی یاسا پشكنینەکە پێویست بوو.
ئاڤێستا سەید یوسف، كچە مامۆستایەكی خەڵكی شاری هەولێر بوو، نزیكەی 10 مانگ لەمەوبەر لە رووباری تەنگاتوور لە دەڤەری مێرگەسوور خنكا، كە لەگەڵ خاوادەكەی لە سەیران بوون، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و گەڕانی زۆری لایەنە پەیوەندیدارەكان و خەڵكی ناوچەكە، ناوەڕاستی مانگی رابردوو تەرمەكەی دۆزرایەوە و رۆژی 15.12.2025 لە دەڤەری بارزان بەخاك سپێردرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاڤێستا
مامی ئاڤێستا:
"ئیدی چاوەڕوانی نەما و ئاڤێستا گۆڕی هەیە"
پشكنینی DNAیش بۆ دەكرێت
سبەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت
کەسێکی نزیکی ئاڤێستا بۆ 964:
"تەرمەکە بەو شێوەیە نەشێواوە کە نەتواندرێت بناسرێتەوە"
"گومان دەكرێت ئاڤێستا بێت"
ئەو گەنجەی تەرمەكەی دۆزیوەتەوە بۆ 964 قسە دەكات
هەمان جلی لەبەرە