کۆگایەک لە عەربەت

پاشماوەی سووتەمەنی رشت و درایە دادگا

964+

فەرهاد حەسەن

لە عەربەت بەهۆی رشتنی پاشماوەی سووتەمەنی کۆگایەک درایە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی رشتنی پاشماوەی سووتەمەنی لە سنووری ناحیەی عەربەت بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور و بەدواداچوونی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت رێکاری یاسایی لەدژی کۆگایەک گیرایە بەر و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە .

لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم کۆگایە رێکخراوە، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی .

کارگەیەکی دیکە لە سنووری عەربەت درایە دادگا

کارگەیەکی دیکە لە سنووری عەربەت درایە دادگا

کۆمپانیایەک درایە دادگا و دەرگای دامەزراندنیش کرایەوە

کۆمپانیایەک درایە دادگا و دەرگای دامەزراندنیش کرایەوە