ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە

رێگاى زینى وەرتێ خوێڕێژ کرا؛ هاتوچۆ بێ گرفتە

وریا فەتاح

ئەمشەو، تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى پاراستن و چاککردنى رێگاوبانى سۆران، رێگاى زینى وەرتێیان خوێڕێژ کرد، هاتوچۆ بێ گرفتە.

زینى وەرتێ، رێگاى هاتوچۆى نێوان ئیدارەى راپەڕین و ئیدارەى سۆرانە

بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردەوە، ئەمشەو تیمەکانى بەفر راماڵین، بۆ تواندنەوەى بەستەڵەکى رێگاکە و پاراستنى گیانى شۆفێران و سەرنشینان، رێگاى زینى وەرتێیان خوێڕژ کردووە.

لاى خۆیەوە، شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”تا دوێنێ، تەنیا یەک سایدى زینى وەرتێ هاتوچۆى پێدا دەکرا، بەڵام لە دوێنێوە هەردوو سایدەکەیان کردووەتەوە و هاتوچۆ ئاساییە”.

وتیشى،”بەهۆى ئەستورى بەفرەکە، لە سەرلەئێوارەوە تا بەیانى بەستن روودەدات، خوێڕێژکردنەکە بۆ ئەوەى هاموشۆکاران توشى گرفت نەبن”.

لە هەندێ شوێن زیاتر لە مەترێک تا دوو مەتر بەفرى لێ باریوە.