رێگای تاسڵوجەیان داخست

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بەم شەوە هاتنەسەر جادە

شۆڕش قادری

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بەم شەوە هاتنەسەر جادە و رێگای سلێمانی – تاسڵوجەیان داخست.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی زانکۆی سلێمانی لە قلیاسان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و کارەبا و ئامێری گەرمکەرەوە گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارەکان هاتوونەتە سەر رێگای سلێمانی – راپەڕین کە رێگای سەرەکی بۆ کەرکوک و هەولێرە و رێگاکەیان داخستووە.