شەشەمین رۆژی ساڵی تازە دەکەن بەجەژن
لە زاخۆ جەژنی ئەرمەنەکان بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەڕێوەچوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
جەژنی ئەرمەنەکان بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە زاخۆ بەڕێوەچوو.
ئەرمەنەکان شەشەمین رۆژی ساڵی تازە دەکەن بەجەژن، دەچنە کڵێسا و دوعا و نزا دەکەن.
نزیکەی 250 خێزانی ئەرمەنی لە زاخۆ دەژین، ئەوان ئەمڕۆ لە کەنیسەی مەریەم عەزرا نوێژی جەژنیان کرد و دواتر بۆ جەژنە پیرۆزە سەردانی یەکتریان کرد.
داود هونان، نوێنەری ئەرمەنەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964ـی وت، “لە رۆژێکی پیرۆز و خوشدایین، هەموو ساڵێک لە شەشی کانونی دووەم، ئەرمەنەکان لە سەرتاسەری جیهان بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە جەژن دەکەن و پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری