کرێکارێک لە هەولێر
“رۆژ هەبووە هەزار بلۆكم خستووەتە بەرزیی سێ مەترەوە”
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بۆ كاركردن و پەیداكردنی پارە تا بڵێی كاری جۆراو جۆر هەیە، بەڵام كرێكاریی بلۆك یەكێكە لەكارە هەرە قورسەكان، كە هیچ گەرەنتیەك نییە بۆ مانەوەی بڕبڕەی پشت بە شێوەیەكی تەندروست.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.1.2025 لەهەولێر محەمەد تاهیر كە زیاتر لە 15 ساڵە كاری كرێكاریی بلۆك دەكات، بۆ 964 دەڵێت، كاری رۆژانەمان ناو بلۆك و دروستكردنی خانووە ئەگەر دیوارەكە نزم بێت بەشێوەیەكی ئاسایی دەیدەینە دەست وەستا، بەڵام بگاتە ریزی شەشەم دەبێت هەڵی بدەین، رۆژ هەبووە هەزار بلۆكم خستووەتە بەرزیی سێ مەترەوە، زۆر جار لەگەڵ وەستا چووینەتە كار ئیشی زیادەشی پێكردووین و پارەكەشی پێمان نەداوە”.
ئەو کرێکارە باسی ئەوەش دەکات، بەو حاڵەشەوە هەفتەی وا هەیە کاریان دەستناکەوێت و دوو رۆژ کار دەبێت، خوا هێز و توانایەکی پێداون و ئێستا دەتوانن ئەو کارە قورسە بکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی