موقەدەم شاخەوان سەعید وادەڵێت
“لە %95ـی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدانییە”
964+
رێباز خدر- هەولێر
ئاگرەکەی کارگەی جپسی ماکۆ لە پیرزینی هەولێر لە ٪95 کۆنترۆڵکراوە و وتەبێژی بەگری شارستانیش دەڵێت، هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە و داوای ئیجرائات دەکەین.
لەناو گەرمەی ئاگر و ماندووبوونی تیمەکاندا موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ 964 وتی، ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکە کرێکاری لێبووە، بەڵام گیانی هەموویان سەلامەتە، بەهۆی ماددەکانی ناو کارگەکەشەوە زوو تەشەنەی کردووە، زیاتر لە 25 تیم بەشدارییان کردووە، لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 دانیشتوانی دەوری کارگەکە پێشتر داوایان کردووە کە بگوازرێتەوە کارگەکە، چونکە مەترسیدارە، موقەدەم شاخەوانیش دەڵێت، داوای ئیجرائاتمان کردووە.
نزیکەی پێنج کاتژمێرە ئاگر لە کارگەی جپسی ماکۆ لە پیرزینی هەولێر کەوتووەتەوە، کڵپە و دوکەڵی ئاگرەکە لە ئاسمانی داپۆشیبوو.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح