نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
دابەزیوە
نرخی نەوت بە 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی لە دەستپێکی ساڵی تازەدا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد، لە نرخانەی بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش لە 61 دۆلاردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 6.1.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بە 61 دۆلار و 61 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی 0.15٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 58 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش 0.19٪ دابەزیوە.
نرخی نەوت زیانی ساڵانەی نزیکەی 20% تۆمار کرد لە ساڵی 2025، وەبەرهێنەرانیش چاوەڕێی پێشهاتەکانی هاوسەنگی خواست و دابینکردنی جیهانی دەکەن لە ساڵی تازەدا.