دانانی کامێرای تۆمارکردنی خێرایی لە رێگەکانی دەرەوەی سلێمانی - وێنە: 964
هاتوچۆ وادەی دیاری کرد
کامێراکانی چوون بۆ هەڵەبجە و پێنجوێن دەخرێنەکار
964+
ئەحمەد مستەفا
کامێراکانی رێگەی چوون بۆ هەڵەبجە و پێنجوێن دەخرێنەکار، هاتوچۆی سلێمانی دەڵێ، لە رۆژی پێنجشەممە، 8.1.2025، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ سەرپێچی تۆمار دەکەن.
لە قەراغ شەقامەکان هێما دانراوە و بەو پێیە تێکڕای خێرایتان رێک بخەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2025، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، بە مەبەستی کەمکردنەوە و رێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە رووداوەکانی هاتووچۆ، ژمارەیەک کامێرای چاودێری نوێی خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار”.
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەرڕێگاکانی عەربەت – سەیدسادق – پارێزگای هەڵەبجە هەروەها رێگەیی پێنجوێن لە رۆژی پێنجشەممە، 8.1.2025، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەکەونە کار.
هاتوچۆ دەڵێ، بەهەردوو سایدی هاتن و رۆشتن کامێراکان بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوە و سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی رێگاکانیدا هێمای دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە.
هاتوچۆی گشتی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن تا بەدووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو و لەهەمان کاتدا تا بەدووربن لە هەر سزایەکی هاتوچۆ.