وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
هەولێر
پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پزیشکی رادەگەیەنرێت؛ 10 مەرج و رێنمایی دیاریکراون
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پۆستی (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) رادەگەیەنێت و داوا لە خوازیاران دەکات سیڤییەکانیان پێشکەش بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، هەر کەسێک ئارەزووی هەیە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
مەرجە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە:
پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
نازناوی زانستی لە (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) کەمتر نەبێت.
خزمەتی زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.
خاڵە بەهێزەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە:
پێشکەشکردنی دیدو بۆچوون و بەرنامەی کاری 4 ساڵەی داهاتوو بۆ پەرەپێدانی زانکۆ.
زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە تەکنەلۆجیای خوێندن و فێرکردن.
هەبوونی چالاکی و توێژینەوەی زانستی بڵاوکراوە.
بەڵگەنامە داواکراوەکان:
سیڤی (C.V).
پوختەی راژە کە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆوە پەسند کرابێت.
یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی.
لیستی توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان.
کۆپیی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
وادهی پێشکەشکردن:
خوازیاران دەتوانن لە رێکەوتی 2026/01/05 تاوەکو 2026/01/15، لەرێگەی ئەم بەستەرەوە (فۆرمی ئۆنلاین) سیڤی و پوختەی راژەیان ڕەوانە بکەن.