چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ لایەنە کوردییەکان:

“هەرچی زووە لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار رێکبکەون”

964+

ژێوار خدر

چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر یەکلاکردنەوەی خێرای پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەکاتەوە و داوا لە هێزە کوردییەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ ئەو پێشنیازانەی لە دواین سەردانیاندا بۆ هەرێم پێشکەشیان کردوون، ئەمە لە کاتێکدایە لە نوێترین راگەیەندراویاندا هیچ ئاماژەیەکیان بە پرسی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەت نەکردووە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، کە لە نووسینگەی عەممار حەکیم بەڕێوەچوو، چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێویستە کورد بە زووترین کات بگاتە رێککەوتن، ئەگەرنا پەرلەمانتارانی چوارچێوە ئازاد دەبن لە دەنگدان بە کاندیدەکان.

جەختیشیان کردەوە کە بەردەوامیی پەککەوتنی دامەزراوەکانی دەوڵەت چیتر لەگەڵ ئاستی مەترسییە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراقدا ناگونجێت.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە توندی رەتیکردەوە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربهێنرێت، داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن بنوێنن و نەکەونە ژێر کاریگەری هیچ ورووژاندنێک، بۆ ئەوەی هیچ پاساوێک نەدرێتە دەست ئەو لایەنانەی دەیانەوێت عێراق راکێشنە ناو ململانێکان و سەقامگیرییەکەی تێکبدەن.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگ...

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگرێت