هێشتا رێگاکان بەتەواوەتی نەکراونەتەوە

لە سنووری شارباژێر دوو مەتر بەفری تێکردووە

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری باسنێ لە قەزای شارباژێری سەربە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە دوو مەتر بەفر باریوە و تیمەکانی رێگاوبان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڤیدیۆی کارکردنی تیمەکانی داناوە و نووسیویەتی، “زیاتر لە دوو مەتر بەفر لە کەڵکی ئەوڕەحمان لە سنووری باسنێ باریوە و تیمەکان خەریکی پاککردنەوەن.”

ئاماژە بەوەشکراوە، هەشت رۆژە تیمەکانی شارەوانی باسنێ بەهاوکاری کۆمپانیای ئۆرانۆس سەرقاڵی پاککردنەوە و راماڵینی بەفرن لە سنووری ناحیەکە و گوندەکانی دەورووبەری.

بەفر هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی پەکخستووە

بەفر هاتوچۆی نێوان پێنجوێن و سلێمانی پەکخستووە

لە سلێمانی بەفر دەبارێت و پلەی گەرما زۆر دادەبەزێت

لە سلێمانی بەفر دەبارێت و پلەی گەرما زۆر دادەبەزێت