گەڕانەوە ناو سروشتەکەیان
لە زوورگەکانی کۆیە نزیکەی 10 کەویان ئازاد کرد
964+
فەرهاد حەسەن
لە بەشێکی ناوچە سارد و کوێستانییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەرە باڵندە کێوییەکان بەتایبەتیش کەو هاتوونەتە ناو ئاوەدانییەکان و داوادەکرێت هیچ کەسێک راویان نەکات، بەڵام لە کۆیە لەناو ئاوەدانییەکانەوە ژمارەک کەو ئازادی ناو سروشت دەکرێنەوە.
مامۆستایەکی ئایینی لە کۆیە لەگەڵ ژمارەتەک هاوڵاتی ئەم کارەیان کردووە نزیکەی 10 کەویان بردنە لای زوورگەکانی گوندی تەکەور و لەوێ ئازادی ناو سروشتیان کردنەوە.
هاشم عەبدوڵا شیرەیی مامۆستای ئایینی و ژینگەدۆست بە 964ـى وت، کەوەکان هی هاوڵاتییەک بوون و ئەوانیش لەگەل ژمارەیەک هاوڵاتی لە دەشتی کۆیە، ئەمڕۆ رەوانەی ناو سروشتیان کردنەوە.
وتیشی “کار بۆ زیاتر جوانکردنی سروشتەکەمان دەکەین و ئازادکردنی ئەم ژمارە کەوەش سروشتەکە جوانتر دەکەن”.