دانانی یەکێک لە هێلانەکان، فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی
لەنێو پارکەکان دانراون
باڵندە کێوییەکانی سلێمانی بوون بە خاوەنی 100 هێلانەی نوێ
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی، پرۆژەیەکی دەستپێکردووە بۆ دانان و هەڵواسینی دوو هەزار هێلانە لەنێو پارکەکانی سنووری شار بۆ باڵندە کێوییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024، بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەو هەڵمەتەدا ئەمڕۆ 100 هێلانە لەناو پارکی ئازادی و پارکی دایک و باخی گشتی دانران.
هێلانەکان لە رێگەی پارتی سەوزی کوردستان و بە هاوکاری رێکخراوی ژینگەپارێزی بازیان، لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراق دابینکراون.
“ئەمڕۆ 50 هێلانە بۆ پارکی ئازادی، 35 دانە بۆ باخی گشتی و 25 دانەی دیکە بۆ پارکی دایک دانراون… لە پلانیشماندایە هێلانەی گەورەتر بۆ کۆتر و باڵندەی گەورە دابینبکەین”، بەهرۆز سالار وای وت.
لەبارەی شێوازی هەڵواسینی هێلانەکان، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی وتی، هێلانەکان خۆیان زنجیریان لەگەڵدایە و دەیبەستنەوە بە دار و ستونەکانی نێو پارکەکانەوە.