وەستا غەریب بە سێ شێواز هاوکاری دەکات
لە یەک تا 100 بژمێرە و لە کوێ وەستای ئەوەندە پارە وەرگرە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاتووم داهێنانم كرد لەپارە بەخشین
هاوڵاتیەك لەرێگەی ڤیدیۆ و پرسیارەوە خەڵات و پارە دەبەخشێتەوە لەرێگەی پرسیاری ئاسانەوە بەنموونە دەڵێت لە یەك تا 100 بژمێرە لەكوێ وەستایی ئەوەندە پارەت پێ دەدەم.
ئەمرۆ شەممە 3.1.2025 وەستا غەریب مەحمەد ئەنجومەنی مۆبایل فرۆشانی هەولێر و كەسێكی چالاك لەسۆشیال میدیا بۆ 964 باسی بیرۆكەی پارە بەخشینەكان دەكات و دەڵێت ”من داهێنانم كرد لەپارە بەخشین سێ جۆر بەخشینمان هەیە دەمەوێت ئەو پەرتەوازەییەی ناو سۆشیال میدیا چاك بكەم و یەكەم كەس بووم ئەو بیرۆكەیەم دانا”.
دەشڵیت، لەكۆنیشدا پارەمان بەخشیوە بەڵام بەشاراوەیی، ئێستا كردوومانەتە ئاشكرا و لەرێگەی ڤیدیۆ بڵاوكردنەوە پارە دەبەخشین بەكردنی پرسیاری ئاسان هەموو مەبەستمان سوود گەیاندنە بەكاسبكار و هاوڵاتیان بیرۆكەیەكی تازەیە كۆمپانیاكانیش قازانج دەكەن زەكات بەرێگەی ڤیدیۆ ببەخشن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی