لۆگۆى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم
"هەژمارى من" کێشەى نییە
سبەى دەرگاى بانکەکان دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند؛ سبەی یەکشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2026، پشووی بانکییە، بەڵام دەرگای بانکەکان بەڕووی هەندێک مامەڵەدا واڵا دەبن.
بەپێی ئاگادارییەکە دۆخی بانکەکان سبەی یەکشەممە 4.1.2026، بەم شێوەیە دەبێت:
بۆ هاوڵاتیان: دەرگای بانکەکان بۆ مامەڵەی ئاسایی دادەخرێت و پشووی فەرمییە.
بۆ ‘هەژماری من’: ئەو کەسانەی سوودمەندبوون لە پڕۆژەی (هەژماری من) دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن، تەنیا بە مەبەستی وەرگرتنی “کارتە بانکییەکانیان”.
بۆ فەرمانبەران: پشووەکە فەرمانبەرانی بانک ناگرێتەوە، ئەوان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بۆ تەواوکردنی رێکخستنی “هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی 2025”.
ئەم ڕێکارە ساڵانە لە سەرەتای مانگی یەکدا دەگیرێتەبەر بۆرڕێکخستنەوەی ژمێریارییەکانی ساڵی رابردوو و ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی دارایی.