سێ راوکەر دەستگیرکران
لە بناری قەندیل
ئاسایشی سەنگەسەر: هێزەکانمان سێ راوکەریان دەستگیرکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاسایشی سەنگەسەر دەڵی، بۆ رێگرییکردن لە سەرپێچی و پاراستنی ژینگە، هێزەکانمان سێ راوکەریان دەستگیر کرد و دەستبەسەر کەلوپەلەکانیان کە بۆ مەبەستی راوکردن بەکاریانهێناوە گرتووە.
ئاسایشی شارەدێی سەنگەسەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا، بڵاوی کردەوە، لە درێژەی چالاکییە بەردەوامەکانماندا بۆ ڕێگرییکردن لە سەرپێچی و پاراستنی ژینگە، توانیمان سێ هاوڵاتی دەستگیر بکەین، کە لە بناری قەندیل خەریکی ڕاوکردنی باڵندە کێوییەکان بوون.
دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە بۆ مەبەستی راوەکە بەکارهاتبوو، چوار چەکی جۆری تاپڕ و سێ کەوی کوژراو و چەندین کەلوپەلی دیکەی ڕاوکردن.
ئاسایشی سەنگەسەر دەڵێت. تۆمەتباران و کەلوپەلەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگەسەر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە تا ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
لە کۆتاییشدا هۆشدارییان بە هاوڵاتییان داوە، کە خۆیان بە دوور بگرن لە هەر جۆرە سەرپێچییەک و پاراستنی سرووشتی ناوچەکە ئەرکی هەمووانە و داوای کردووە، لە کاتی بینینی هەر کارێکی نەخوازراو یان نایاسایی ئاسایشی ئاگادار بکرێتەوە.