دیمەنی بەنداوی دهۆک - وێنە: 964
باران بارین هۆکار بووە
لە دهۆک نزیکه‌ی دوو ملیۆن و 50 ھەزار مەتر سێجا ئاو زیادی کردووه
964+
ئەحمەد مستەفا
ته‌نیا له به‌نداوه‌کانی پارێزگای دهۆک، “به‌نداوی دهۆک، خنس، که‌شکان و بێدوهێ”، نزیکه‌ی دوو ملیۆن و 500 ھەزار مەتر سێجا ئاو زیادی کردووه، ئەوەش لە دوو شەپۆلی رابردووی باران بارین.
توانای گلدانەوەی بەنداوەکە، 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوە، بەھۆی ئەو بارانەی ئەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک، 16 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، که 200 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی گلداوەتەوە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک پارساڵ تاوه‌کو ئه‌مڕۆ له به‌نداوی دهۆک 40 ملیم باران باری بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو، زیاتر له 178 ملیم باران باریوه.
به‌پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی سه‌ر به وه‌زاره‌تی کشتۆکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به هۆی دوایین شه‌پۆلی بارانبارینی هه‌رێمی کوردستان، لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتری سێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە.
لە سنووری پارێزگای دھۆک بێجگه له به‌نداوی دهۆک، دوو بەنداوی تری ستراتیجی ھەن کە یەکێکیان بەنداوی خنسە دەکەوێتە سنوری قەزای شێخان ئەویتریشان بەنداوی کەشکانە لە سنوری قەزای سێمێڵ.