لە گوندی پیرۆمەراوە دەستپێدەکات تا دەگاتە بەنداوەكە

کەناڵێکی ئاو بۆ بەنداوی دهۆک دروست دەکرێت

ژێوار خدر

کەناڵێکی ئاو بۆ بەنداوی دهۆک دروست دەکرێت، ئاوی رووباری دیجلە دەگەیەنێتە بەنداوەکە.

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە لە گوندی پیرۆمەراوە دەست پێدەکات تا دەگاتە بەنداوی دهۆک و تێچووکەی بریتییە لە ملیارێک و 79 ملیۆن دینار.

دەشڵێت، درێژیی کەناڵەکە 1200 مەترە، لە رێگەیەوە ئاوی رووباری دیجلە دەگەیەنرێتە کەناڵەکە و لە شوێنێکی بەرزەوە دەڕژێتە ناو بەنداوی دهۆک، لە قۆناغی دووەمیشدا هەردوو لای کەناڵەکە بە چاندنی دار سەوز دەکرێت

حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە سیمایەکی نوێ و جوان بە پارێزگای دهۆک دەبەخشێت.