رێگاکە بەستوویەتی و خۆتانی لێمەدەن
لە رێگای دەربەند – سەنگەسەر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و ژمارەیەکی دیکەش لە جادە لایانداوە
964+
شۆڕش قادری
رێگای دەربەند بۆ سەنگەسەر لە دەڤەری راپەڕین بەستوویەتی و بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و ژمارەیەکی دیکەش لە جادە لایانداوە، بۆیە تا بۆتان دەکرێت مەچنە ئەو رێگایە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ئاگادارییەک بۆ شۆفێران دەڵێت، “بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی، رێگاوبانی ناوچەکە بەستوویەتی، لە ئێستاشدا رێگای سەرەکی دەربەند بۆ سەنگەسەر شەختە و بەستەڵەکە و بەوهۆیەوە رووداوی هاتوچۆ روویداوە کە ئۆتۆمبیلێک لە رێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە و ژمارەیەکی تریش سوڕاون و لە ڕێڕەوی سەرەکی لایانداوە”.
دەشڵێت، تکایە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، سەفەر مەکەن، بە هەموو شێوەیەک هاتوچۆ رابگرن بەهۆی مەترسی رێگاکانەوە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمێک پێش ئێستا مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر چووەتە رێگای دەربەند بۆ سەنگەسەر بۆ ڕێنماییکردن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان.