باڵندەکان لەبیر مەکەن

لەناو بەفر پەیامنێری 964 دانی برد بۆ باڵندەکان

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پەیامنێرە بزێوەکەی 964 لە کاتی ئەم بەفرە زۆرە بەردەوام خەریکی کارە میدیایەکەی خۆی بوو، دەچووە هەر شوێنێک رووماڵ بکات باڵندەکانی لەبیر نەکردبوو دانی بۆ دەبردن.

ئەم چەند رۆژە بە هۆی بەفرەوە باڵندەکان بە ئاسانی دەستیان بە خۆراک ناگات، ناوچەکان و بەتایبەت سروشت و شاخ کەشەکەیان ساردە و کارێکی باشە ئەگەر هەموومان ئاگامان لێیان بێت.

ئەو لەگەڵ ئەوەی دانی برد بۆ باڵندەکان و لە چەند ناوچە و شوێنی بەرز دانی بۆ داکردن، رێنمایی ئەوەی بە خەڵکدا ئەم رۆژانە ئاگایان لە باڵندەکان بێت و دانیان بۆ دابنێن، کە لە رابردوودا خەڵک گوند و ئاژەڵ دۆستان هەمیشە رێنمایی ئەوەیان کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ

بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ

بەشێک لەو هاوڵاتیانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو گەیشت...

بەشێک لەو هاوڵاتیانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو گەیشتنەوە ئاوەدانی