کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبێلە کلاسیک و کۆنەکان سازدەکرێت
لە هەولێر
کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبێلە کلاسیک و کۆنەکان سازدەکرێت
ئەحمەد مستەفا
لە هەولێر، کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبێلە کلاسیک و کۆنەکان سازدەکرێت و کەرنەڤاڵەکە بۆ ئۆتۆمۆبێلە کۆنەکان کە مۆدێلی دروستکردنیان لە خوار ساڵی 1991 وەیە و دەتوان بەشداری بکەن.
سبەی سێشەممە 2025.12.30، لە چوارچێوەى ئەنجامدانى کار و چالاکییە هونەرى و کلتووریەکان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ، لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێرى پایتەخت، کەرنەڤاڵى ئوتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکان ئەنجامدەدرێت.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، هەموو ئەوانەى ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئەوانەشی دەیانەوێت لەو کەرنەڤاڵە بە ئوتۆمۆبێلەکانیان، کە مۆدێلیان لەخوار 1991ە بەشدارى بکەن، دەتوانن رۆژی سێشەممە بەر لە کاتژمێر 3:00ـی ئێوارە لە بەردەم پارکی شاندەر ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە کەڕنەڤاڵەکەدا.
پێشتریش لە بۆنەکانی نەورۆز، ئۆتۆمبێلەکان لە مۆدیل 1990 بەرەوە خوارەوە بەشدار بوون، لەگەڵ پارێزگاری ههولێر نمایشیان بەناو بازاڕی هەولێر کرد، کە لە بەدەم پارکی شانەدەر تا بەردەم پارێزگای هەولێر گهڕانێكیان ئهنجام دا.