جێگری پارێزگاری سلێمانی:

“دەبێت كارەكانی پردی خەلیفاوە دەستپێبكاتەوە و تا تەواو نەكرێت نابێت بوەستێت”

964+

دیلان محەمەجەزا

پڕۆژەی پردەكەی گەڕەكی خەلیفاوە لە سلێمانی، ماوەیەكی زۆرە جێهێشتراوە و تەواو نەكراوە، ئەمەش مەترسی بۆ ماڵەكانی دەوروبەری پردەكە دروست كردووە، جێگری پارێزگاری سلێمانییش دەڵێت هەر ئەمڕۆ بەدواداچوون دەكەن و كارەكانی پڕۆژەكە دەبێت دەستپێبكاتەوە، ئەو ماڵانەشی مەترسییان لەسەرە دووردەخرێتەوە.

جێگری پارێزگاری سلێمانی شاهۆ عوسمان ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 بە 964ی راگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی پڕۆژەكەی وەرگرتووە، هەر ئەمڕۆ بانگ دەكرێت و دەبێت كاربكاتەوە و تا تەواوی نەكات نابێت بوەستێت.

وتیشی، لەگەڵ شارەوانیی رۆژئاوا بەدواداچوون دەكەین، بزانین كارەكە بۆچی وەستاوە، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش، ئەو ماڵانەی لە نزیكی پڕۆژەكەن، لەوێ دووردەخرێنەوە و خانوویان بەكرێ بۆ دابین دەكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پردى خەلیفاوا مەترسى رووخانى لەسەرە

پردى خەلیفاوا مەترسى رووخانى لەسەرە