"لە کوێستانەکانی سیدەکان ونبوون"
هەشت شوانکار لەناو بەفر گیریانخواردووە
964+
ئاکام غەفوور – چۆمان
جگە لەو حەوت کەسەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەفربارینەوە لە شاخەکانی سیدەکان گیریانخواردبووە، هەشت شوانکاری دیکەش لەو ناوچەیە ماونەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهانایانەوە چوون.
کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراوینەتەوە لەوەی کە هەشت شوان لەنێو بەفری شاخەکانی سیدەکان ونبوون و بێ سۆراغن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان بەڕێوەن بۆ ئەو سنوورە و هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ پەیداکردنی ئەو هەشت شوانکارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.12.2025 حەوت هاوڵاتی لە کوێستانێکی سنووری قەزای سیدەکان لە ناو بەفر مابوونەوە و داوای بەهانەوەچوونیان دەکرد، تا ئێستاش دیار نییە کە ئەو حەوت کەسە رزگار کراون یان نە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری