تەنیا ئەمڕۆ چارەسەری 105 چارەخواز کراوە
نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە پشووەکانیشدا چارەسەر دەداتە نەخۆشانی شێرپەنجە
964+
فەرهاد حەسەن
لە نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە هەیە و ئیدارەی نەخۆشخانەکە دەڵێت، لە رۆژانی پشووشدا چارەسەریان پێدەدەن.
لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی رزگاری دەڵێت، ناکرێت بەهۆی پشووەوە پێدانی دەرمان بەنەخۆشی شێرپەنجە رابگیرێت، سەنتەری رزگاری بۆ گرێ و شێرپەنجە وەکو رۆتینی هەموو رۆژێکی خۆی تەنیا ئەمڕۆ شەممە سەرەڕای پشووی فەرمی، خزمەت و چارەسەر پێشکەشی 105 چارەخواز کردووە.
ئەم خزمەتگوزارییە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانیەوە دەستیپێکردووە و تا 4:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت “رۆژانی پشووش لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆمان دەبین و خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی پێشکەش دەکرێت “.