تیمێکی پزیشکی رۆژئاوایی لەوێن

لە زاخۆ 30 نەشتەرگەری قورس بە خۆڕایی ئەنجامدەدرێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

25 پزیشکی ئەمریکی و بەریتانی و ئوسترالی و چینی لە زاخۆن بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک نەشتەرگەری قورس.

ئەو تیمە سێ رۆژە لە زاخۆن، بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ پشکنین بۆ نەخۆشەکان بکەن و 10 رۆژیش بمێننەوە بۆ ئەنجامدانی 30 نەشتەرگەری قورس.

زۆرینەی ئەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجامدەدرێن، بۆ ئاوارەکانی دەڤەری شنگالن و بێ بەرانبەریش ئەنجامدەدرێن.

هەلز جیهاد، بەرێوەبەری ئوفیسی رێکخراوی هێز فاوندەیشن لە زاخۆ بۆ 964 وتی: تیمەکە 25 کەسن، دوو پزیشکی نەشتەرگەری و دوو پزیشکی بەنج و دوو پزیشکی یاریدەدەر، ئەوانی دیکەش هەموویان پەرستارن.

تیمەکە 20 کەسن و 10 رۆژ دەمێننەوە و 30 نەشتەرگەری قورس ئەنجامدەدەن

یەکێک لەو پزیشکانەی کە لە تیمەکە دایە، (جیمس لاو)ـە کە بەپێی زانیارییەکانی 964 هەموو چوار ساڵ جارێک دێتە کوردستان و نەشتەرگەری ئەنجامدەدات.

رەعد حەجی، کەسوکاری یەکێک لەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەری قاچی بۆ کراوە دەڵێت: پێشتر پرسیارمان کرد نەشتەرگەری بۆ براکەم ئەنجامبدەین، داوای 15 هەزار دولاریان کرد، بەڵام ئەمرۆ بێ بەرامبەر بۆیان کرد.

ئەمیر عەلی بەرپرسی راگەیاندنی ساخلەمی زاخۆ بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت: تیمەکە پێش نەشتەرگەری پشکنین بۆ نەخۆشەکان دەکەن، ئینجا بڕیار دەدەن کە پێویست دەکات نەشتەرگەری بۆ بکرێت یان نا.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق