کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندارن
مێردمنداڵێک بە دەڕاسەیەکەوە رووداوێکی هاتووچۆی لە داقوق دروستکرد
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە داقوق دەڕاسەیەک کە لە دەستی مێردمنداڵێک بووە هاتووەتە سەر شەقامی گشتی و رووداوی هاتوچۆی دروستکردووە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە، لەسەر رێگای گشتی کەرکوک بۆ بەغدا لە نێو سەنتەری قەزاکە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی روویداوە.
سەمیر جاسم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک و سێ بریندار گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان و دەرکەوت کە تووشی روداوی هاتوچۆ بوون.
وتیشی “لەروداوەکەدا شۆفێرێک کە تەمەنی سەروو 45 ساڵە دەستبەجێ لەشوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون”.
بە قسەی سەمیر کە بۆیان باسکردووە، دەڕاسەک شۆفێرەکەی مێردمنداڵێک بووە، لەکاتی لێخوڕیندا هاتوەتە سەر شەقامە گشتیەکەو لەوکاتەدا پێکدادان لەنێوان دەڕاسەکەو دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و کیایەک دروستبووە و لە ئێستادا شۆفێری دەڕاسەکە لە لایەن پۆلیسی قەزاکەوە دەستگیرکراوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن