نوێژی موسوڵمانان لە مەککە - وێنە: تۆڕی ئێکس
داتا کراوە
لە 29 رۆژدا 67 ملیۆن کەس چوون بۆ عومرە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئامارێکی مزگەوتەکەی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) کراوە بە پێوەر و دەرکەوتووە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک، 67 ملیۆن كەس لە جیهان سەردانی سعودییەیان كردووە و بۆ عومرە کردن چوونەتە مەککە.
ئامارەکە لە رۆژی 22.11.2025 وەرگیراوە بۆ 20.12.2025، کە بەو پێیە بێت ماوەی 29 رۆژ دەکات.
لە بڵاوکراوەیەکدا، دەسەڵاتی گشتی بۆ چاودێریكردنی مزگەوتی گەورەی مەككە و مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام ئەوەیان راگەیاندووە، زیاتر لە 68 ملیۆن هاوڵاتی لەسەرتاسەری جیهان سەردانی سعودییەیان كردووە لەو ماوەیەدا و چوونەتە مزگەوتی پێغەمبەر، بەوپێیەی یەکێکە لە کارەکانی سوونەتی عومرە.
ئەمە رۆژانە مەککە قەرەباڵەغ دەبینرا، رەنگە هۆکارێکی سەرەکی بوونی کەشوهەوایەکی جێگیرتر و رێکارەکانی وڵاتان بێت بۆ موسڵمانان، کە هەماهەنگی کراوە تا یەکێک لە سوونەتەکانی پەیامبەریان بەجێبهێنن.
پێشتر، میدیای فەرمی سعودیە رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان لە نوێترین رێوشوێنی کارگێڕی و ئەمنیدا لەبارەی سەردانیکارانی مەککە و مەدینە بۆ ئەدای حەج و عەمرە، وێنەگرتن و گرتەی ڤیدیۆییان بەکامێرا و مۆبایل و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای وڵاتان قەدەخەکردووە.