لە پێشبڕکێکەی ئەمڕۆی ئۆفڕۆد لە هەولێر
مام زێندین بە ئۆتۆمبێلە بەهێزەکەی تەنیا ئۆتۆمبێلە چەقیوەکان رزگاردەکات
964+
رێباز خدر – هەولێر
مام زێندین زیارەتی هاوڵاتییەکی هەولێرە، لەهەر شوێنێک پێشبڕکێی ئۆفڕۆد هەبێت لەگەڵ تیمەکەی هەولێر بەشداری دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلێکی بەرز و بەهێزی هەیە کاری ئەو تەنیا رزگارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە لە یارییەکەدا لە قوڕ دەچەقن و حاسێ دەبن.
بە 964ـى وت “ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلم رزگار کردووە و هێشتاش ماون رزگاریان بکەم”.
ئاماژە بەوەدەکات، لەوەتەی ئۆتۆمبێلی هەیە حەزی بەو ئۆتۆمبێلە بەرز و بەهێزانە بووە کە دەبڵ ئەکسڵن و شاخاوین ە دەشڵێت لە رابردوودا ئۆتۆمبێلی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانیشی لەناو بەفر رزگارکردووە.
ئەمڕۆ هەینی، پێشبڕکێی ئۆفڕۆد بە بەشداری 48 ئۆتۆمبێل لە ئەربیل زوو بەڕێوەچوو، 98 شۆفێر و سەرنشین کە لە پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی کوردستان هاتبوون.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن