هه‌ڵه‌بجه‌ میوانداری پاڵەوانیه‌تی زانکۆکانی کوردستانی كرد

964+
محه‌مەد عومه‌ر – هەڵەبجە

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان پاڵەوانیه‌تی تۆپی بالەی زانکۆکانی کوردستان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بەڕێوەدەچێت.,

بەبۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە، لە ژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان، یەکەمین پاڵەوانیه‌تی بۆ یاری بالە لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان، لە هۆڵی داخراوی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجە ده‌ستیپێكرد.

‎توانا عومەر یەكێك لە سەرپەشتیارانی پاڵەوانیەتییەكە، بە تۆڕی 964ی وت،  ئەمڕۆ پاڵەوانیه‌تییه‌كه‌ دەستیپێكرد، كە زانكۆی هەڵەبجە سەرپەرشتی دەكات و زانكۆكانی (هەڵەبجە، سۆران، سلێمانی، گەرمیان، كۆیە، دهۆك و چەرمۆ) تێیدا به‌شدارن.

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م یاری له‌ نێوان هه‌ردوو زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌رمۆ ئه‌نجامدرا و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش تا پێنجشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشتر پاڵەوانیه‌تیی زانكۆكانی عێراق لە ساڵی 2005 لە هەولێر كراوە، بەڵام لەسەر ئاستی کورسستان یەکەمجارە بەڕێوەبچێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا