"مەترسییە بۆ سەر شۆفێران"
لافاوەکە رۆچوونی زەوی لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی دروستکردووە
964+
شۆڕش قادری
لە سەر رێگای سەرەکی چەمچەماڵ – سلێمانی رۆچوونی زەوی بەهۆی لافاوەکەوە روویداوە و مەترسی دروستکردووە.
مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە ڤێدیۆی شوێنەکەی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، “لەسەر رێگای سەرەکیی چەمچەماڵ – سلێمانی و نزیک ئاوە تەقیوەکە، نشێوییەکی گەورە لەسەر جادەکە دروستبووە و مەترسی لەسەر شۆفێران و هاوڵاتیان دروست کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنە پێش 9ـی ئەم مانگە و دروستبوونی لافاوەکە، هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام ئێستا پێدەچێ زەوییەکە رۆچووبێ، چونکە لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل بەسەر جادەکە، دەردەکەوێ کە تاسە و نشێوییەکی گەورە دروست بووە و بەتەواوەتی هەستی پێدەکرێت.
داوایشی لەلایەنی پەیوەندیدار کرد، تازووە چارەسەرێک بۆ ئەو رێگایە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی کارەسات نەقەومێ، رێگاوبانی چەمچەماڵیشی لەو بابەتە ئاگادار کردووتەوە.