قایمقامی چۆمان:
“بۆ پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ وەرنە باڵه‌كایه‌تی بەڵام سەرکێشی مەکەن”
964+
فەرهاد حەسەن
قایمقامی چۆمان بەفر بارین پشووەکانی سەری ساڵ دەکاتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی گەشتیارێکی زۆر روو لە سنووری قەزاکەی بکەن بۆیە داوا له هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كات “بۆ پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ، باڵه‌كایه‌تیی بكه شوێنی به‌سه‌ربردنی پشووه زستانیه‌كان”.
بە پێی راگەیەندراوێکی قایمقامییەت، به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ و سپی پۆشینی باڵه‌كایه‌تیی و بینینی دیمه‌نی شه‌خته‌و سه‌هۆڵبه‌ندان و به‌فری زۆری چیاكان، باڵه‌كایه‌تیی شوێنێكی ناوازه‌یه بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی زستانه.
گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌رانیش ئاگادار ده‌كاتە‌وه، له‌كاتی هاتنیان بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان، خۆیان به‌دووربگرن له سه‌ركێشیكردن و شوفێری كردن به‌وریایی شاره‌زایی ناو به‌فر و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت نه‌بێت نه‌چنه ئه‌و شوێنانه، سه‌لامه‌تی ژیانی خۆتان له سه‌ركێشكردن به گرنگتر بزانن.
له كاتی توشبوونتان به‌هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو له سنوری قه‌زای چۆمان، تیمه‌كانی به‌هاناوه‌چوونی قائیمقامیه‌ت له ئه‌ركی به‌رده‌وام ده‌بن ودەتوانن په‌یوه‌ندی به‌و ژمارانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن؛
نه‌خۆشخانه‌ی گستی چۆمان: 07501250222
به‌شی به‌رگری شارستانی چۆمان: (115) كۆره‌ك 07507925844 زه‌ین 07813902732
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری چۆمان: 07515286070