بۆ ماوەی 24 کاتژمێر گەشتکردن دەوەستێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت سبەی دادەخرێت

ژێوار خدر

سبەی پێنجشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی یەک رۆژ بەڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت، هۆکاری داخستنەکەش بۆ چاککردنی رێگەی سەرەکیی دیوی تورکیا دەگەڕێتەوە و بڕیارە رۆژی هەینی گەشتکردن لە سنوورەکە دەستپێبکاتەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت رایگەیاند، رۆژی 25.12.2025، بەهۆی کارکردنی حکومەتی تورکیا لە رێگەی “دەرجیک – زێت”، هاتوچۆی گەشتیاران بە تەواوی دەوەستێت، ئەم رێکارە کاتییە و تەنیا یەک رۆژ دەخایەنێت، بە مەبەستی تەواوکردنی کارە تەکنیکییەکانی رێگەی سەرەکی لە دیوی تورکیاوەیە.

ئاماژەی بەوەش داوە، لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە هیچ گرفتێک نییە و دەروازەکە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی داخستنی رێگەکە لە دیوی تورکیا ناچارن گەشتەکان رابگرن، بڕیاریشە رۆژی 26.12.2025  دەروازەکە بەڕووی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە و دەوامی ئاسایی لە سنوورەکە دەستپێبکاتەوە.