ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دابەشكردنی دوو هەزار پارچە زەوی لە هەولێر كرا
لە هەولێر
ناوی ئەوانەی ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچوو راگەیاندرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دابەشكردنی دوو هەزار پارچە زەوی لە هەولێر كرا، ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە راگەیاندرا، كە زەوییەكانیان بۆ دەرچوو.
پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەولێر بەردەوامە و ئەمڕۆ تیروپشك بۆ وەجبەیەكی دیكە كرا، دوو هەزار پارچە زەوی دابەش كران.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ئەوانەی زەوییان پێدرا، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەن، كە كارتی زانیارییان لە سەنتەری شاری هەولێرە.
هاوكات سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لیستی ناوی هەموو ئەوانەی بڵاوكردەوە، كە زەوییان بۆ دەرچووە و وەجبەی پێنجەمی دابەشكردنی زەوییە لە سنووری هەولێر.
لیستی ناوەكان بەم شێوەیەیە