بارانبارین دەستپێدەکات و جەوەکەش ساردتر دەبێت
کەشوهەوا
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی باران کۆتایی دێت
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشو هەوا لە دوای نیوەڕۆوە ئەو شەپۆلە بارانەی لە دوێنێ شەوەوە رووی کردووەتە ناوچەکان کۆتایی دێت و ئاسمان بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت وەکاریگەری شەپۆڵەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتای هاتووە بەڵام لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وکەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاکو دوای نیوەرۆ.
ئاماژە بەوەشكراوە، پلەکانی گەرما لە چاو دوێنێدا کەمێک نزمتر دەبنەوە و ساردتر دەبێت هەرچی سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەمەیە وا پێشبینی کراوە، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هێچ کوی باران نابارێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 24.12.2025
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ :15 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی