پێڕێز و ئانچیلۆتی فۆتۆ: marca
سه‌رۆك تووڕه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی تووڕه‌یه، دوای یه‌كسانبوونی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ ریال بێتیس له یاری شه‌وی رابردوو له خولی ئیسپانیا.
تۆڕی ریلۆڤۆ بڵاویكرده‌وه، پێرێز دوای یارییه‌كه ته‌له‌فۆنی بۆ پێرێز كردووه و ره‌خنه‌ی له ئاستی تیپه‌كه و گۆڕانكارییه‌كانی راهێنه‌ر گرتووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئانچیلۆتی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوابكه‌وێت.
شه‌وی رابردوو ریال مه‌درید له خولی ئیسپانیا به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال بێتیس یه‌كسان بوو.
به پێی زانیاریی میدیا ئیسپانییه‌كان، پێرێز له‌وه‌ته‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، كه ریال مه‌درید به بارسێلۆنا دۆڕا، له كار و پلانه‌كانی ئانچیلۆتی و گۆڕانكارییه‌كانی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه ناڕازییه.