لە سۆران زۆرترین و لە گەرمیان کەمترین باران دەبارێت

شەپۆلی بەفر و بارانەکە شەممە دەگاتە کوردستان

964+

شۆڕش قادری

جگە لەم یەک دوو رۆژە، لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات و لە سۆرانیش زۆرترین باران دەبارێت.

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی شەممەوە 27.12.2025  تا رۆژی سێشەممە 30.12.2025 شەپۆڵێکی بارانبارین و بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات رێژەی دابارینی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی بڵاوکردووەتەوە کە لە سۆران 22 ملم باران دەبارێت و لە گەرمیانیش کەمترین کە تەنیا 14 ملم دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان رێژەی بارانبارینی هەفتەی داهاتووی ناوچەکانی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت؛

شەپۆلی بەفر و بارانەکە شەممە دەگاتە کوردستان

دوو رۆژی کۆتایی پاییز هیچ خەبەرێک لە باران نییە

دوو رۆژی کۆتایی پاییز هیچ خەبەرێک لە باران نییە

لە کوێستانەکان بەفر و باران دەبارێت

لە کوێستانەکان بەفر و باران دەبارێت