"رێکارى پێویست دەگرینەبەر"

لەبارەى میران بەکر؛ پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

لەسەر رووداوى دەستگیرکردن و لێدان لە میران بەکر کە کارمەندى وەزارەتى پێشمەرگەیە، پۆلیسى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: رێکارى پێویست دەگرینەبەر.

لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسى هەولێردا هاتووە،”هاووڵاتی میران بەکر کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندام و کادری یەکێتییە، درەنگانی شەوی هەینی 19ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە”.

دەشڵێت: لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و و لایەنە پەیوەنددارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنە بەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە بە هیچ جۆرێک رێگا نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاووڵاتیان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات.

داوای لێكۆڵینەوە لە رفاندنی رۆژنامەنووسێكی هەولێر دەك...

داوای لێكۆڵینەوە لە رفاندنی رۆژنامەنووسێكی هەولێر دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی لێكۆڵینەوەی لە بارەی رفاندنی...

وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەی لێكۆڵینەوەی لە بارەی رفاندنی رۆژنامەنووسێک پێكهێنا