بۆ سەری ساڵ کەرنەڤاڵ بەڕێوەدەچێت

خاوەن ئۆتۆمبێلە کلاسیک و کۆنەکانى هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

پارێزگاى هەولێر، خاوەن ئۆتۆمبێلە کلاسیک و کۆنەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ سەرى ساڵ، کەرنەڤاڵێک و نمایشێک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەڕێوەدەچێت، داوایان لێدەکات بەشدارى بکەن.

بەپێى ئاگادارییەکە، هەر کەسێک ئۆتۆمبێلى کلاسیک و کۆنى هەیە، دەتوانێت بەشدارى نمایشەکە بکات.

داوایش دەکات، هەر کەسێک ئارەزوو دەکات لەو نمایشەدا بەشدار بێت، دەتوانێت لە رێگەى ژمارە تەلەفونى 07504618460، پەیوەندیان پێوە بکات.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە نمایشەکە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە خوار مۆدێلى 1991ـن.

ئۆف رۆدی سلێمانی لە پێنجوێن نمایشیان کرد

ئۆف رۆدی سلێمانی لە پێنجوێن نمایشیان کرد