لە نزیک گوندی بیرکێ

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

میلاد جەلال – دەربەندیخان

لە نزیک گوندی بیرکێ سەربە قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

جاسم محەمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاھینە لە نزیک گوندی بیرکێ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە ناو گۆماوێکەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتووە و تەنیا شۆفێرەکەشی تێدابووە کە ناوی شاڵاو ئیبراهیم و دانیشتووی قەزای کەلارە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری