بۆ دوو هەزار خێزانی زیانلێکەوتوو

عێراق نەوتی بێ بەرامبەری بۆ هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دابینکرد

964+

فەرهاد حەسەن

سەرۆک وەزیرانی عیراق رەزامەندی داوە بە دابینکردنی نەوتی بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی قەزای چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو زیانیان پێگەیشتووە.

دیلان غەفور، کاندیدی دەرچووی کەرکوک بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواکاری دابینکردنی نەوتەکەی لە محەمەد شیاع سوودانی کردووە، لە فەیسبووکەکەکی بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕە نەوتەی دابینکراوە بریتییە لە 200 هەزار لیتر و دابەشی سەر دوو هەزار خێزانی زیانلێکەوتوو دەکرێت.

دەشڵێت “بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوتەو و بێ بەرامبەریش بەسەریاندا دابەشدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدان تاوەکو بە زووترین کات نەوتەکە بگەیەننە دەست ئیدارەی قەزاکە بە مەبەستی دابەشکردنی.

سبەی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و دەورووبەری ...

سبەی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی چەمچەماڵ و دەورووبەری دابەش دەکرێت

لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی بۆ دووەمجار نەوتی سپی د...

لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی بۆ دووەمجار نەوتی سپی دابەش دەکرێت