پێشتریش چەند جارێک ئەم حاڵەتەیان هەبووە

داتا سەنتەری بومەلەرزە لە سلێمانی كارەبای نیشتیمانی نییە و بومەلەرزەكەی ئەمشەوی تۆمارنەكردووە

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی، لە بەشی داتا سەنتەری بومەلەرزەزانی سلێمانی نەتوانرا بومەلەرزەكەی ئەمشەو تۆمار بكرێت، سەرچاوەیەکیذ دەڵێت، لەدوای نیوەڕۆوە کارەبایان کوژاوەتەوە و نەهاتووەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964 ی وت، راستە و دەوترێت ئەمشەو بومەلەرزە لە سلێمانی روویداوە، بەڵام بەهۆی كوژانەوەی كارەبای نیشتیمانی لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە لە بەڕێوەبەرایەتی داتا سەنتەری بومەلەرزەزانی، ئامێرەكان داتاكانیان تۆمار نەكردووە.

وتیشی “بەڕێوەبەرایەتی داتا سەنتەری بومەلەرزەزانی تاوەکو ئێستاش هێڵێكی تایبەتی كارەبای بۆ دابین نەكراوە و زۆربەی كاتەكان كارەبا دەكوژێتەوە”.

ئاماژە بەوەدەکات هەر حاڵەتەکەی ئەمشەیان نییە کە نەیانتوانیوە بەهۆی بێکارەبایی تۆماری نەکەن، بەڵکو پێشتریش چەند جارێکی دیكە ئەو گرفتەیان بۆ دروست بووە لە تۆمر نەکردنی داتاکان.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، هەفتەی پێشوو نزیكەی 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانیان كوژاوەتەوە و بەو هۆیەشەوە سەرجەم یو پی ئێسەكانی بەڕێوەبەرایەتی داتا سەنتەر سوتاون و ئەمەش هۆكار بووە بۆئەوەی بومەلەرزەكەی ئەمشەو تۆمار نەكرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

دواى ساڵانێک لە بێ دەنگى؛ بومەلەرزەیەک سنوورى سەڵاحەد...

دواى ساڵانێک لە بێ دەنگى؛ بومەلەرزەیەک سنوورى سەڵاحەدینى هەژاند

ھاوڵاتیان باسی بومەلەرزە بەھێزەکەی کەلار دەکەن

ھاوڵاتیان باسی بومەلەرزە بەھێزەکەی کەلار دەکەن